فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگری ژاپۆنی ئاگری گرت

K24 - هەولێر

ئاژانسی NHK ژاپۆنی رایگەیاند، فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگر لە کاتی نیشتنەوەیدا بەسەرنشینەکانییەوە ئاگری گرت و سەرجەم سەرنشینەکان رزگار کران.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی NHK ژاپۆنی، ئەمڕۆ سێشەممە 2/1/2024، فڕۆکەیەکی ژاپۆنی لە ئەنجامی پێکدادانی لەگەڵ فڕۆکەیەکی دیکەدا ئاگری گرتووە و سەرجەم سەرنشینەکانی بە تیمی فڕۆکەوانییەوە رزگار کراون و فریاگوزاری سەرەتاییشیان بۆ کراوە، هاوکات تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە هەوڵیانداوە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.

ئاژانسەکە راشیگەیاند، کە 367 سەرنشین و 12 ئەندامی تیمی فڕۆکەوانی فڕۆکەکە، لەناو فڕۆکەکەدا بوون.

ئاماژەی بەوەشداوە، گەشتی 516ی هێڵی ئاسمانی ژاپۆن لە فڕۆکەخانەی نیوشیتۆس و هۆکایدیۆ بەرەو فڕۆکەخانەی هانێدا لە تۆکیۆ بەرزبووەتەوە، کە لە ئەنجامی پێکدادانی فڕۆکەیەکی دیکە ئاگری گرتووە.

ئا: لاڤین عومەر