کەشناسی: لە هەندێک ناوچە بەفر و باران دەبارێت
K24 – هەولێر
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، کەشوهەوای هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری بەسەردا دێت و لە چەند ناوچەیەک بەفر و باران دەبارێت.
بەشی پێشبینییەکان لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور و نیمچە هەور دەبێت، بە شێوەیەکى گشتى لەگەڵ بوونى تەمێکى سووک لە زۆربەى ناوچە جیاجیاکان، پلەی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنی.
کەشناسی پێشبینی کردووە، سبەی پێنجشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ دروست بوونى تەم لە کاتەکانى بەیانى، پاشان ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو لە درەنگانی شەودا لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچە سنووریەکان نمە باران و لە لوتکەى شاخە بەرزەکان بەفر بارینى کەم دەبێت بە تایبەت لە شاخە بەرزە سنوورییەکان.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 14 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 13 پلەى سیلیزى
دهۆک: 12 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 15 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 15 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 14 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 18 پلەى سیلیزى
حاج ئۆمەران: 8 پلەى سیلیزى