چاكسازیەكانی هەرێم: لە ساڵی رابردوو نزیکەی 300 سزادراو "مۆڵەتی چوونە ماڵەوە" یان پێدراوە

K24 - هەولێر

بەڕێوەبەری گشتی چاكسازیەكانی هەرێم، ئامار و داتای چالاکییەکانیان لە چاکسازییەکانی گەوران بۆ ساڵی رابردوو خستەروو و راگەیاند، 287 کەس لە ساڵی رابردوو بە کەفالەت چوونەتە ماڵەوە، کە ئەمە یەکەم جارە لەسەر ئاستی ناوچەکە جێبەجێ دەکرێت.

ئیحسان عەبدولرەحمان بابان، بەڕێوەبەری گشتی چاكسازیەكانی هەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئامار و داتای ساڵی رابردووی ئاشکرا کرد و گوتی: کۆی ئەو سزادراوانەی کە لە چاکسازییەکان کاری پاککردنەوە و فرۆشگایان کردووە بریتیی بووە لە 599 کەس.

گوتیشی: مۆڵەتی چوونە ماڵەوە کە پێی دەڵێن" ئیجازەی مەنزلی" کە لە هەرێمی کوردستان و لەسەر ئاستی ناوچەکە، ئەمە یەکەم جارە جێبەجێ دەکرێت، 287 کەس لە ساڵی رابردوو بە کەفالەت چوونەتە ماڵەوە، هەروەها ژوانی خێزانی (خلوەی شەرعی) پێنج هەزار و 716 کەس بووە، واتە کە خێزانەکان یەکتریان بینیوە لەناو چاکسازییەکان، واتە شوێنی تایبەتییان بۆ ئامادەکراوە و لەژێر چاودێریدان.

ئاماژەی بەوەشکرد، خولەکانی کارمەندان 105 خول بووە، سیمینار و وۆرکشۆپی کارمەندان و سزادراوان 276 سیمینار بووە، ئازاد کردنی بەمەرج لەکۆی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان هەزارو 171 کەسمان بەمەرج ئازاد کردووە.

راشیگەیاند، کردنەوەی چاکسازی گەوران لە گەرمیان، هەروەها کردنەوەی شیاندنەوەی ئاڵودەبووانی ماددە هۆشبەرەکان لە هەولێر و لەشەقلاوەش لە جێبەجێکردندایە.

باسی لەوەشکرد، لێخۆشبوون لە کرێی خوێندنی سزادراوان لە زانکۆ ئەهلی و پارالێلەکان لەسەر داوای ئێمە بووە، هەروەها زیادکردنی پیشینەی هەموو چاکسازییەکان. هەروەها ئەنجامدانی نەشتەرگەری قەستەرە و باڵۆن لە نەخۆشخانە حکومییەکان بەبێ بەرامبەر دەکرێت.

دەشڵێت: 60 پاسەوان لە ناو چاکسازییەکانی گەورانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی بەگرێبەس دامەزراون، ئاماژەی بەوەشکرد، بەردەوام تویژەران سەردانی خێزانی سزادراوان دەکەن، بەتایبەت نەوجەوانان،