ئه‌فغانييه‌كان ته‌نيا مامه‌ڵه‌ به‌ دراوى خۆيانه‌وه‌ ده‌كه‌ن

كێشەی ھەرە گەورەی بارزگانان و فرۆشیارانی بازارەكانی ئەفغانستان بەكار نەھێنانی پارە وڵاتانە.

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/9c578603-9755-4eac-a9d2-da86e4d3885d/afxanstan%20para.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر:

كێشەی ھەرە گەورەی بارزگانان و فرۆشیارانی بازارەكانی ئەفغانستان بەكار نەھێنانی پارە وڵاتانە.

بەھۆی نەبوونی جوڵەی بازرگانی بیانی و ھەناردە و ھاوردەی كاڵاكان، پارەی بیانى لەو سنورە نابینرێت و دوكاندارو بارزگانانیش مامه‌ڵه‌ به‌ دراوى بيانييه‌وه‌ ناكه‌ن.

دەستەڵاتدارانی ئەفغانستان جگە لەكاڵاكانی خۆیان، رێگە نادەن ھیچ بەرھەمێكی بیانی بەتايبەت پاكستانی لەبازارەكانی خۆیاندا كڕین و فرشتنیان پێوە بكرێت، ھەربۆیە شوێنە بازرگانییەكان و دوكاندارەكان لەدراوی ئەفغانی زیاتر ھیچ دراوێكی دیكە وەرناگرن، دەزگا ئەمنیيەكانی ئەفغانستیانیش لەتەوای ئەو وڵاتە چاودێری رەوشەكە دەكەن و بەكارھێنانی ھەر دراوێكی پاكستانی یان فرۆشتنی بەرھەمی پاكستانی سزایی یاسایی بۆ دانراوە.