شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

بەفر
بەفر

K24 - هەولێر

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و پلەی گەرما دادەبەزێت.

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچە هەورى تەواو دەبێت، لە دوای نیوەڕۆ نمە باران دەستپێدەکات لە سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانی پاشان لە کاتەکانی شەودا کاریگەریەکەی درێژ دەبێتەوە بۆ سەر ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر، لە درەنگانی شەودا لەسەر لوتکەى شاخە بەرزەکان بەفر دەبارێت، بە تایبەت شاخە بەرزە سنوورییەکان، هەروەها لە کاتەکانی شەو ئەگەری دروست بوونی تەم بە ریژەی جیاواز هەیە.

لەبارەی کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی کردووە رۆژی هەینی ئاسمان بە گشتی هەوری  دەبێت، لە سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر و ئیدارەی راپەڕین بارانبارین بە شێوەی پچڕ پچڕ دەبێت، لە ئێوارەدا لەم ناوچانە ئاستی دابارین زیاد دەکات، لە کاتەکانی دوای نیوەرۆ لە بەشێک لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و کەرکووک نمە باران دەبێت، هەروەها لە کاتی بارانبارین لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و ناوچە سنورییەکان بەفربارین دەبێت، پێشبینی دروستبوونی تەمێکی کەم دەکرێت بە درێژایی کاتەکانی سبەی هەینی، پلەی گەرما نزم  دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر :  16 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 16  پلەى سیلیزى

دهۆک: 10   پلەى سیلیزى

کەرکووک: 18 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 16  پلەى سیلیزى

 زاخۆ:   11 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 19 پلەى سیلیزى

حاج ئۆمەران: 3 پلەى سیلیزى

سۆران: 10  پلەى سیلیزى

Fly Erbil Advertisment