داهاتی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان 90 ملیۆن دۆلار كه‌میكردووه
نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان 4 دۆلار له به‌هاكه‌ی له ده‌ستداوه
K24 - هه‌ولێر:
له ماوه‌ی مانگی ته‌ممووزدا و به به‌راورد به مانگی پێشووتر، داهاتی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له یه‌ك مانگدا 90 ملیۆن دۆلار كه‌میكردوه‌و و به‌های نه‌وته‌كه‌شی 4 دۆلاری له ده‌ستداوه، ئه‌مە جگه له كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌می نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان, به ئاستی زیاتر له 100 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه.
به‌گوێره‌ی دوا راپۆرتی وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتيیهكانی هه‌رێمی كوردستان، له‌ماوه‌ی مانگی ته‌ممووزدا ئه‌و وه‌زاره‌ته رۆژانه 457 ھەزارو 314 بەرمیل نەوتی فرۆشتووه و له‌و مانگه‌شدا به گشتی 14 ملیۆن و 176 ھەزارو 761 بەرمیل نەوتی هه‌نارده كردووه, به‌ڵام له مانگی حوزه‌یراندا، رۆژانه 561 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی فرۆشتووه و له‌و مانگه‌شدا 15 ملیۆن و 427 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه كردووه, واته له ماوه‌ی یه‌ك مانگدا فرۆشی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان زیاتر له 100 هه‌زار به‌رمیل كه‌میكردووه, به‌ڵام راپۆرتی وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتيیهكان ئاماژه‌ی به‌هۆكاری ئه‌و كه‌مبوونه‌وه نه‌كردووه.
هه‌روه‌ها به‌هۆی دابه‌زین و ناجێگیری نرخی نه‌وتیشه‌وه، له‌ماوه‌ی ئه‌و مانگه‌دا، هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان 4 دۆلار له بههاكهیی له ده‌ستداوه، به‌جۆرێك له حوزه‌یراندا یه‌ك به‌رمیل نه‌وت به 36 دۆلار و 43 سه‌نت فرۆشراوه، كه‌چی له ته‌ممووزدا نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به 32 دۆلار و 50 سه‌نت فرۆشراوه.
كۆی گشتی داهاتی نه‌وتیش له‌و دوو مانگه‌دا، نزیكه‌ی 90 ملیۆن دۆلار جیاوازی هه‌یه، به گوێره‌ی راپۆرتی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان كه له رۆژی 11ی ته‌موزدا بڵاوكرایه‌وه، له ماوه‌ی مانگی حوزه‌یراندا به به‌های 479 ملیۆن و 360 هه‌زار دۆلار نه‌وت فرۆشراوه كه‌چی له مانگی ته‌موزدا ئه‌و فرۆشه بۆ 389 ملیۆن دۆلار كه‌میكردووه .