دانیشتووانی گوندی لەواوان لە باوەنوور جگەرە ناکێشن
K24 – باوەنوور:
گوندی لەواوان لە سنووری شارەدێی باوەنوور، زیاتر لە 50 ساڵە دانیشتووانی جگەرە ناکێشن، هاوکات دانیشتووانی گوندەكە دەڵێن: "یاسایەكی تایبەت بە خۆیان ھەیە و كەسیان جگەرە ناكێشن و ھەمووشیان پابەندی ئەو یاسایە دەبن كە رێگە نادات دانیشتووانی گوندەكە جگەرە بكێشن".
نیوسەدەیە لە گوندی لەواوان لە سنووری شارەدێی باوەنوور جگەرەناکێشرێت. ئیبراهیم کەریم، موختاری گوند، ئەم یاساییە بە جوانترین هێمای ناسینەوەی گوندەکەیان دەزانێت.
ئەوانەی زیاتر خۆشحاڵن بەم یاساییە خانمانن، چونکە پیاوەکانیان جگەره ناکێشن و بۆنی جگەرە لە ماڵەكانیان نایەت، گەنج و پیر پابەندی یاسایی نەکێشانی جگەرەن لەگوندی لەواوان، هاوکات وەک نەریتیکی لێهاتووە نەوە دوای نەوە بەگوێیان دەدرێت.
گوندنشینانیش دەڵێن:" یاسایەكی تایبەت بە خۆیان ھەیە و كەسیان جگەرە ناكێشن و ھەمووشیان پابەندی ئەو یاسایە دەبن كە رێگە نادات دانیشتووانی گوندەكە جگەرە بكێشن".
سەرەڕای دەرچوونی یاسایەك لە ساڵی 2007 تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی جگەرەکێشان لە هەرێمی کوردستان، کەچی تا ئێستاش بەشێوەیەکی بەربڵاو لەنێو گەنجاندا کێشانی جگەرە هەیە، بەڵام لەگوندی لەواوان نزیک بەنیوسەدەیە جگەرەی تێدا نەکێشراوە، گەنجان پابەندی یاسایی گوندەکەن لەپێناو پاراستنی تەندروستی و ژینگەی گوندەکە، میوانەکانیش رێز لەم یاساییە دەگرن.