هونەرمەند سەڵاح شێخ محەممەدی ناسراو بە 'مام نەنوو' کۆچی دوایی کرد

سەڵاح شێخ محەممەدی، ناسراو بە "مام نەنوو"، ئەکتەری سینەما و فیلمی کوردی
سەڵاح شێخ محەممەدی، ناسراو بە "مام نەنوو"، ئەکتەری سینەما و فیلمی کوردی

K24 – هەولێر:

ئەکتەری دیاری سینەما و فیلمی کوردی، سەڵاح شێخ محەممەدی، ناسراو بە 'مام نەنوو' لە رۆژهەڵاتی کوردستان کۆچی دوایی کرد.

سەڵاح شێخ محەممەدی لە شاشەی تەلەفزیۆن، شانۆ و سینەما بەپێی رۆڵگێڕان بە "مام نەنوو" دەناسرا، لە تەمەنی 76 ساڵیدا بەهۆی جەڵتەی مێشکەوە لە نەخۆشخانە شاری زاهیدانی رۆژهەڵاتی ئێران کۆچی دوایی کرد.

سه‌ڵاح شێخ محه‌ممه‌دی، لە ساڵی 1947 له شاری مه‌هاباد له دایکبووه، قۆناغه‌کانی خوێندنی له قوتابخانه‌کانی شاری مه‌هاباد تەواوکردووە، پاشان وەک مامۆستا دادەمەزرێت لە قوتابخانەیەکی ئەو شارە.

ناوبراو له بواره‌کانی سینه‌ما، شانۆ، ته‌له‌فزیۆن و دۆبلاژ کاریکردووە. گرنگترین بەرهەمە شانۆییەکانی بریتیبوون لە؛ (سه‌یده‌وان، تلنگر سلیم، آخرین سمفونی عشق).

هەروەها له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له فیلمه‌کانی؛ (شکارچیان عقرب، بازم سیب داری، میراث، له‌چه‌رخان، په‌ککه‌وتوو) رۆڵی گێڕاوه‌.

له باشووری کوردستانیش له فیلمه‌کانی گه‌ڕه‌کی دەهۆڵه‌کان، سرته له‌گه‌ڵ با، سێبه‌ری ژیان، سێ گۆشه‌ی مه‌رگ، بیره‌وه‌رییه‌کانی سه‌ر به‌رد، ماندوو، هه‌نیسکی ئاسمان، ترس له مردن، شه‌نگال و چەندین فیلمی دیکە رۆڵی گێڕاوه‌.