فڕۆكه‌خانه‌ى وارشۆ چۆڵكرا
هێزه‌كانى ئاسايشى پۆڵه‌ندا، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ به هۆى دۆزينه‌وه‌ى كه‌لوپه‌لى گوماناوى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى وارشۆيان چۆڵكرد.
K24 – هه‌ولێر:
هێزه‌كانى ئاسايشى پۆڵه‌ندا، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ به هۆى دۆزينه‌وه‌ى كه‌لوپه‌لى گوماناوى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى وارشۆيان چۆڵكرد.
گوته‌بێژى پۆليسى پايته‌خت، پيته‌ر سفيستاك رايگه‌ياند، 750 كه‌س له هۆڵى پێشوازى و چوونه ده‌ره‌وه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى وارشۆ دوورخراونه‌ته‌وه.
كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى ئه‌و وڵاته بڵاويانكردووه‌ته‌وه، به هۆى دۆزينه‌وه‌ى دوو جانتاى بێ خاوه‌نه‌وه، هێزه ئه‌منييه‌كان رێككارى پێويستيان گرتووه‌ته به‌ر و فڕۆكه‌خانه‌كه‌يان چۆڵكردووه.