کەشناسی: شه‌پۆلێكی به‌فر و بارانبارین هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه‌ و تا سبەی بەردەوام دەبێت

کەشناسی
کەشناسی

K24 – هەولێر:

به‌گوێره‌ی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، بارانبارین لە ناوچەکانى باکوور و باکوورى رۆژهەڵاتى هەرێمی كوردستان بەردەوامە و تا سبەى کاتژمێر 9ـى بەیانى بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ هەینی (5ـی کانوونی دووەمی 2024) بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند، بارانبارین لە ناوچەکانى باکوور و باکوورى رۆژهەڵاتى هەرێمی كوردستان بەردەوامە و لە کاتژمێرەکانى داهاتوشدا دابارینه‌کە تەواوى ناوچەکانى دیكه‌ی هەرێم ده‌گرێته‌وه،‌ پێشبینیش دەکرێت لە ناوچە شاخاوییەکانى هەولێر و راپەڕین زۆرترین رێژەى باران ببارێت، دوای نیوەشەویش زۆرترین رێژەى بارانبارین بەشێکى پارێزگای سلێمانى و بەشێک لە ناوچەکانى باشوورى ئەو پارێزگایە ده‌گرێته‌وه‌.

بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ناوچەکانى تری هەرێم وەکو هەڵەبجە، هەولێر، کەرکووک و گەرمیانیش رێژەیەکى باش بارانى لێدەبارێت و هاوکات بەفریش لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان دەبارێت، هەروەها ئەم شه‌پۆله‌ بارانه‌ تا سبەى کاتژمێر 9ـى بەیانى بەلاوازى لە ناوچەکانى رۆژهەڵات دەمێنێتەوە.

هەروەها لە کاتەکانى بەیانى زوودا پێشبینى تەم دەکرێ لە ناوەڕاستى هەرێم سنوورى هەولێر، پیرمام، بەردەڕەش و سنوورى کۆیە.

بارانى 12 کاتژمێری رابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێم

هەولێر 0.8 ملم

پیرمام 1.4 ملم

سلێمانى 0.4 ملم

چەمچەماڵ 0.2 ملم

دهۆک 12.5 ملم

زاخۆ 24.2 ملم

شەمامک 0.3 ملم

ئاکرێ 13.8 ملم

ئامێدى 17.6 ملم

بامەرنێ 33.8 ملم

بارزان 21.6 ملم

دوکان 3.0 ملم

هەڵشۆ 3.0 ملم

خەبات 1.4 ملم

مانگیش 15.0 ملم

سۆران 5.0 ملم

پێنجوێن 0.6 ملم

ماوەت 1.0 ملم

قەڵادزێ 0.8 ملم

باتوفە 32.8 ملم

مێرگەسور 21.6 ملم

سیدەکان 8.0 ملم