میران عەلی نوێترین بەرهەمی خۆی بڵاوکردەوە

K24 - هەولێر

هونەرمەندی گۆرانیبێژ میران عەلی دوای بڵاوکردنەوەی چەند گۆرانییەک بۆ هەولێر و سلێمانی نوێکردنەوەی چەندین بەرهەمی فۆلکلۆر، نوێترین بەرهەمی خۆی گەیاندە کوردستان24، کە ناوی ناوە "دڵ سووتاوە " و  لە چەناڵی یوتیوبەکەی بڵاوکردەوە.

هونەرمەندی گۆرانیبێژ میران عەلی دەربارەی بەرهەمە تازەکەی بە کوردستان24ـی راگەیاند: گۆرانی (دڵ سووتاوە) تازەترین بەرهەمی منە، کە نووسینی تێکستەکەی مازیار فایەق دایناوە و کاری میلۆدی و ئەرەنجمێنتی لەلایەن شێرڤین بەشێوەیەکی پڕۆفیشناڵ و لەگەڵ ستافێکی دیاری بواری میوزیک جێبەجێ کراوە و دەبێتە نوێترین بەرهەمی من لە ساڵی نوێدا.

میران عەلی لەساڵی ١٩٩٥ لەدایک بووە و خەڵکی شاری سلێمانییە، چەندین کلیپی تایبەت بە خۆی هەیە لەگەڵ کلیپی دوێت، نوێترین بەرهەمیشی بەناوی "دڵ سووتاوە" لە ئێستادا بڵاوکردۆتەوە.