گەنجێک دزی لەبەنزینخانەیەک دەکات و پارەی خواردنەوەکەشی دەدات

K24 - هەولێر
دوێنێ هەینی پۆلیسی ئیسپانیا رایگەیاند، گەنجێکیان دەستگیرکردووە کە لەگەڵ هاوکارێکی دزی لە بەنزینخانەیەکی باشووری ئیسپانیا کردووە، بۆ ئەوەی پارەی بوتڵێک خواردنەوە گازییەکان بدات.
ئەو گەنجە کە تا ئێستا تەمەنی خوار تەمەنی یاساییە، تۆمەتبارە بەوەی ئێوارەی رۆژی 2ـی 1ـی 2024، لەگەڵ هاوڕێیەکی بەدەمانچەیەکی ساختە هێرشی کردووەتە سەر بەنزینخانەیەک کە دەکەوێتە نزیک شاری مەلەگە.
پۆلیسی ئیسپانیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، "دوای ئەوەی هەڕەشەی لە کارمەندە ژنەکان کردووە، پارەی لە ئامێری ATM وەرگرتووە کە بڕەکەی نزیکەی 2 هەزار یۆرۆیە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، سەیرە پێش ئەوەی هەڵبێت بڕیاریداوە پارەی ئەو شووشە سۆدەیە بدات کە لە شوێنەکە کڕیویەتی.
بەگوتەی پۆلیس، ئەو گەنجە و هاوکارەکەی ئەو چەکە ساختەییەیان وەرگرتووە و رێنماییان پێدراوە لەکاتی دزیکردنەکەدا، دواتر ناسنامەیان ئاشکراکراوە و تەنها دوای 48 کاتژمێر لە لێکۆڵینەوە دەستگیرکراون.
لە کاتی دەستگیرکردنیاندا، یەکێک لەو دوو گەنجە "بە پۆلیسی گوتووە کە بەنیازە بەو پارە دزراوە ماتۆڕسکیلێک بکڕێت".