کەشناسی رەوشی کەشوهەوای دوو رۆژی راگەیاند

K24 – هەولێر

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای دوو رۆژ بڵاوکردەوە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان نیمچە هەور  و لە ناوچە شاخاوییەکان هەورى تەواو دەبێت، پلەی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنی.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی رایگەیاندووە، رۆژی سێشەممە ئاسمان نیمچە هەور  دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو، لەگەڵ بارینى نمەباران لە درەنگانى شەو لە ناوچە شاخاوییەکان و بەشێک لە ناوچە جیاجیاکانى پارێزگاى هەولێر و دهۆک و ئیدارەى راپەڕین، پلەی گەرما نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر:  16 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 15  پلەى سیلیزى

دهۆک: 14   پلەى سیلیزى

کەرکووک: 18 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 15  پلەى سیلیزى

 زاخۆ:   15 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 19 پلەى سیلیزى

حاج ئۆمەران: 8 پلەى سیلیزى

سۆران: 13  پلەى سیلیزى