فیلمی "ئۆپنهایمەر" خەڵاتی گەورەی گۆڵدن گلۆبی بەدەست هێنا

K24 - هەولێر

دوێنێ یەکشەممە، ئۆپنهایمەر، فیلمێکی درامی "کریستوفەر نۆلان"ـە سەبارەت بە داهێنەری بۆمبی ئەتۆمی، بووە براوەی گەورەی گۆڵدن گڵۆب، ئەمەش لە کاتێکدا کە فیلمی بەناوبانگی "باربی" لەهاویندا سەکەوتنێکی گەورەی بەدەست هێنا بەلام بۆ باشترین خەڵاتی کۆمیدی شکستی هێناو خەڵاتەکە بەخشرایە فیلمی" پور سینگس".

فیلمی "ئۆپنهایمەر" پێنج خەڵاتی بەدەستهێنا، لەوانە باشترین دراما، باشترین دەرهێنەر "نۆلان" و باشترین میوزیکی وێنەگرتن، ئەمە جگە لەوەی دوو خەڵاتی باشترین ئەکتەر لە دراماکەدا بۆ سیلیان مێرفی و باشترین ئەکتەری پاڵپشت بۆ رۆبەرت داونی جونیۆر بەدەست هێنا.

فیلمی "ئۆپنهایمەر" باس لە ژیانی ئەو زانایە دەکات کە بەرپرسیارە لە بەڕێوەبردنی توێژینەوە ئەمەریکییەکان لەسەر بۆمبی ئەتۆمی "کە سیلیان مێرفی رۆڵی تێدا دەگێڕێت"، لە رێگەی ململانێکەی لەگەڵ سیاسەتمەدارێکی بەهێز، کە رۆبەرت داونی جونیۆر رۆڵی تێدا دەگێڕێت.

سەبارەت بە فیلمی "باربی" کە لە دەرهێنانی گریتا گێرڤیگی ئەمەریکییە و لە دەوری بەناوبانگترین بووکە شووشەی پلاستیکی دەسوڕێتەوە، کە نۆ پاڵێوراوی بەدەستهێناوە، بەڵام تەنها دوو خەڵاتی بەدەستهێنا، باشترین گۆرانی لە نووسینی بیلی ئایلیش و فینیاسی برای، و باشترین گۆرانی و باشترین دەستکەوتی سینەمایی.

خەڵاتی باشترین فیلمی کۆمیدی بەخشرایە فیلمی "پور سینگس" کە لە فێستیڤاڵی فیلمی ڤێنیزدا خەڵاتی شێری زێڕینی بەدەستهێنا، کە تیایدا رۆڵی مێینەی دڕندە بەناوبانگەکەی "فرانکنشتاین" دەگێڕێت.

لیلی گلادستۆنی ئەکتەر خەڵاتی باشترین ئەکتەری فیلمی سینەمایی-درامای بەدەستهێنا، بەهۆی رۆڵگێڕانی لە فیلمی "کلیرز ئۆف زە فلاوەر مون" کە مارتن سکۆرسێزی کاری دەرهێنانی بۆ کردووە.

پۆڵ جیاماتی و دیڤین و جۆی راندۆڵف لە فیلمی "زە هۆڵدۆڤەرز" خەڵاتی باشترین ئەکتەری فیلمی کۆمیدی و باشترین ئەکتەری پاڵپشتیان بەدەستهێنا.

خەڵاتی باشترین سیناریۆ و باشترین فیلمی زمانی بیانی بەخشرایە درامای فەرەنسی "ئەناتۆمی ئۆف ئی فول".

فیلمی "زە بۆی ئاند زە هێڕۆن" لە دەرهێنانی هایاو میازاکی خەڵاتی باشترین فیلمی ئەنیمەیشنی بەدەستهێنا.