سەنتەری پێدانی ڤیزای فەرەنسا لە هەولێر کرایەوە
کونسوڵی فەرەنسا لە هەولێر: کاتی وەرگرتنی چاوپێکەوتن بێبەرامبەرە

K24 - هەولێر
ئەمڕۆ سێشەممە 9ی کانوونی دووەمی 2024، لە رێوڕەسمێکدا سەنتەری فەرەنسی بۆ ڤیزا لە هەولێر کرایەوە و یان برێم، کونسوڵی گشتی فەرەنسا لە هەولێر رایگەیاند، سەنتەری پێدانی ڤیزای فەرەنسا ئامانجی ئاسانکارییە بۆ پێدانی ڤیزا بە هاووڵاتییان، گەشتیاران و وەبەرهێنەران.
یان برێم، گوتی: "کونسوڵخانەی فەرەنسا لە هەولێر ئامانجی ئەوەیە گەشتیار، بازرگان، خوێندکار و وەبەرهێنەری زیاتر بۆ وڵاتەکەمان رابکێشین، کاری سەنتەری پێدانی ڤیزا زۆر گرنگە بەلامانەوە، چونکە ئاسانکاری دەکات بۆ هاتنی خەڵک بۆ فەرەنسا".
گوتیشی: "ئەم سەنتەرە لە 80 وڵاتی جیاوازەوە ئاسانکاری پێدانی ڤیزا بۆ خەڵک دەکات، کۆمەڵێک ئامانجی هەیە، ئاسانکاریی وەرگرتنی چاوپێکەوتنی ڤیزا، ئاسانکاری رێکخستنی دۆسییەکانی تایبەت بە وەرگرتنی ڤیزا".
کونسوڵی فەرەنسا راشیگەیاند: "وەرگرتنی چاوپێکەوتنی ڤیزا بێبەرامبەرە، پێویست ناکات بۆ وەرگرتنی چاوپێکەوتنی ڤیزا سەردانی نووسینگەکانی گەشتیاریی بکەن".
لەمیانی بەشداریکردنی لە رێوڕەسمەکەدا سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، كردنه‌وه‌ی ئه‌م ناوه‌نده بۆ وه‌رگرتنی ڤیزای وڵاتی فه‌ره‌نسا، ده‌رفه‌تێكی زۆرباشه بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان به ئاسانی سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وەشدا، ئه‌م ناوه‌نده، ناوه‌ندێكی فه‌رمییه و هاووڵاتییان ده‌توانن ته‌نیا لێره داواكاری وه‌رگرتنی ڤیزا پێشكه‌ش بكه‌ن.