ئێران: پەیەدە پشتیوانی لە حزبەكانی رۆژھەڵاتی كوردستان دەكات
K24 - ھەولێر
راگەیاندنەكانی ئێران بڵاویانكردەوە، پارتی یەكێتی دیموكراتی كورد (پەیەدە) دژ بە ئێران، پشتیوانی لە حزبە كوردییەكانی رۆژھەڵاتی كوردستان دەكات.
بەپێی ھەواڵدەرییەكانی ئێران، ساڵح موسلیم ھاوسەرۆكی پارتی یەكێتی دیموكراتی، رایگەیاندووە، حزبە كوردییەكانی ئێران، دەبێت دژ بە دەسەڵاتی ئێران شەڕ بكەن، وەك چۆن ھێزە كوردییەكانی رۆژئاوا پێویستە لە بەرامبەر رژێمی سووریا بوەستنەوە.
دەشڵێت، كوردەكان لە توركیا و سووریا و ئێران بۆ دیموكراسی شەڕ دەكەن و لەسێدارەدانی چالاكانی كورد تەنیا ئاگری شەڕ لەگەڵ ئەو رژێمانە بەھێزتر دەكات.
كۆماری ئیسلامی ئێران دەڵێت، ھێزە كوردییەكانی رۆژئاوای كوردستان، لەلایەن ئەمریكا و ھاوپەیمانەكانی پاڵپشتی سەربازی دەكرێن.