سەگێكی ھار په‌لاماری زیاتر لە 20 كەس ده‌دات

K24 – هه‌ولێر

سەگێكی ھار لە سەر شەقام په‌لاماری زیاتر لە 20 كەس ده‌دات و زۆربەی ھەرە زۆریان بریندار دەكات، پێش ئەوەی كە لەلایەن پۆلیسەوە بكوژرێت.

ڤیدیۆیه‌كه‌ به‌ كامێراكانی چاودێری له‌ شه‌قامه‌ جیاوازه‌كانی شاری گویژو له‌ چین گیراوه‌، كه‌ سه‌گه‌كه‌  په‌لاماری خه‌ڵك ده‌دات و گازیان ده‌گرێت و ددانه‌كانی ده‌چێته‌ ناو گۆشتی ئه‌و خه‌ڵكه‌ كه‌ كه‌وتوونه‌تە به‌ر په‌لاماری.

خه‌ڵكه‌كه‌ به‌ ترس و ڕاكردن هه‌وڵی خۆ رزگاركردن له‌ سه‌گه‌كه‌ ده‌دن ، كه‌ به‌شێكیان له‌ پشته‌وه‌ كه‌وتوونه‌ به‌ر په‌لاماری و دوو پۆلیسیش به‌دوای سه‌گه‌كه‌ كه‌وتوون، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ بیگرن.