هۆكاری درێژبوونی مار ئاشكرا ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر
زانایان هۆكاری درێژبوونی له‌شی مار ئاشكرا ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن ماره‌كان ژماره‌یه‌كی زۆری "پێ"یان هه‌یه، له‌گه‌ڵ له‌شێكی خشۆك و جینێكی تایبه‌ت به خۆیان.
جینی Oct4 خانەكانی رێك ده‌خات كه كاریگه‌ری بۆ سه‌ر گه‌شه‌كردنی به‌شی ناوه‌ڕاست، یان له‌شی بڕبڕه‌ی پشتی هه‌یه.
له‌ناو له‌شی ماره‌كان، گۆڕانكارییه‌كی له‌ناكاوی خشۆكی هه‌یه كه جینی Cct4 بۆ ماوه‌یه‌كی درێژتر له حاڵه‌تی ئاسایی ئه‌كتیڤه.
دكتۆر ریتا ئهیرز له ئه‌نستیتۆی گولبێكیان دو سیێنسیا له لیسبۆنی پۆرتوگال رایگه‌یاند پیكهاته‌ی به‌شه جیاوازه‌كانی له‌شی مار وك باسكێكی به‌هێزی جینهكه كار ده‌كه‌ن، كه جینه‌كانی پێكهاته‌كانی له‌شی مار پێویستییان به ئاسانكاری بۆ نواندنی چالاكی هه‌یه، هه‌ربۆیه پێكهاته‌ی پشته‌وه به ئاسانی گه‌شه ده‌كات و درێژ ده‌بێته‌وه.