دادگای دادی نێودەوڵەتی لەسەر تاوانبار کردنی ئیسرائیل کۆدەبێتەوە
K24-هەولێر:
دادگای دادی نێودەوڵەتی لەسەر ئەو داوایەی ئەفریقیای باشوور کە دژ بە ئیسرائیل بۆی بەرزکردۆتەوە، لە لاهای دەست بە کۆبوونەوەکانی دەکات، بەپێی زانیارییەکانیش، ئەفریقیای باشوور ئیسرائیلی تاوانبار کردووە بە کۆمەڵکوژیی دژی فەڵەستینیەکان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە(11ی کانوونی دووەمی 2024)، دادگای دادی نێودەوڵەتی دەستی بە کۆبوونەوەکانی خۆی کرد لەسەر داوایەکی ئەفریقیای باشوور کە تێیدا ئیسرائیلی تاوانبار کردووە بە ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی لە دژی هاووڵاتیانی فەڵەستین.
بەپێی زانیارییەکان، بۆ ماوەی دوو رۆژ داداگای دادی نێودەوڵەتی گوێ بۆ بەڵگەکانی ئەفریقیای باشوور دەگرێت لەسەر تاوانبار کردنی ئیسرائیل ، ئاژانسی رۆیتەرز بڵاوی کردۆتەوە، سبەی ئیسرائیل وەڵامی ئەو سکاڵایانە دەداتەوە.
پێشبینی دەکرێت بڕیارێکی بەپەلە لەبارەی رێکارەکانەوە دەربچێت، بەڵام دادگا لەسەر پرسی کۆمەڵکوژی پێناچێت هیچ بڕیارێک بدات.
رۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەدا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکەش برینداربوون، هاوکات 240 هاووڵاتیی ئیسرائیل وەکو بارمتە لەلایەن حەماسەوە دهستبهسهر كران.
ههروهها بەگوێرەی ئاماری سوپای ئیسرائیل لە دەستپێکی شەڕی غەززە لە 7ـی تشرینی یەکەمی ئهم ساڵهوه تا ئێستا زياتر له 500 سەربازی ئیسرائیل کوژراون.