ئیدارەی فڕۆکەوانی فیدراڵی ئەمەریکا داوای پشکنین بۆ 40 فڕۆکە دەکات

K24 – هەولێر

ئیدارەی فڕۆکەوانی فیدراڵی ئەمەریکا رایگەیاند، داوای پشکنینی 40 فڕۆکەی بۆینگ 737 ماکس 9 دەکەن، ئەمەش پێش ئەوەی رێگە بە فڕۆکەکان بدەن گەشتەکانیان دەستپێبکەنەوە.

ئەمڕۆ شەممە، 13ـی کانوونی دووەمی 2024، ئیدارەی فڕۆکەوانی فیدراڵی ئەمەریکا رایگەیاند، داوای پشکنینی 40 فڕۆکەی بۆینگ 737 ماکس 9 دەکەن، پێش ئەوەی رێگە بە فڕۆکەکان بدەن گەشتەکانیان دەستپێبکەنەوە و پێداچوونەوە بە داتاکانی پشکنیندا بکەن. راشیگەیاند، گەشتە ئاسمانییەکان بۆماوەی هەفتەیەک دوابخرێت.

ئیدارەی فڕۆکەوانی فیدراڵی ئەمەریکا هەفتەی رابردوو 171 فڕۆکەی ماکس 9ی خستە بەردەست، دوای تەقینەوەی کابینەی فڕۆکەوانی فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگری هێڵی ئاسمانی ئەلاسکای ناچار بە نیشتنەوەی لەناکاو کرد، بەمەش هێڵی ئاسمانی ئەمەریکی "یونایتد ئێرلاینز" پێشتر رایگەیاندبوو، لە کاتی پشکنینی سەرەتاییدا بۆ دەرچوونی فریاگوزاری، فڕۆکەکانی بۆینگ 737 ماکس 9، زۆرێکیان بە باشی توند نەکراونەتەوە.

هێڵی ئاسمانی یونایتد خاوەنی گەورەترین بەلەمی فڕۆکەی 737 ماکس 9یە، بەو پێیەی 79 فڕۆکەی لەم جۆرەی هەیە، کە لە ئێستادا هەموویان بە فەرمانی ئیدارەی فڕۆکەوانی مەدەنی ئەمەریکا تەنیا جێگیرکراون.

کۆمپانیای گواستنەوەی ئاسمانی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، "لەو کاتەوەی دەستمان بە پشکنینەکان کردووە، دەرکەوتووە کێشەکان لە دانانی پلاکەکانی بەشی فریاگوزاری فڕۆکەکە بووە"، بەمەیش بۆمان دەرکەوتووە، بورغووەکان پێویستیان بە توندکردنەوەیە.

کۆمپانیاکە راشیگەیاند، "کاردەکەین بۆ گەڕاندنەوەی فڕۆکەکانی بۆینگ 737 ماکس 9 لە چەند رۆژی داهاتوودا و دەکەوێتەخزمەت".

لە مانگی کانوونی دووەمدا کۆمپانیای بۆینگ داوای لە کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی کرد کە پشکنینی سیستەمی کۆنترۆڵکردنی فڕۆکەوانی فڕۆکەکانی 737 MAX بکەن، دوای ئەوەی کۆمپانیایەکی فڕۆکەوانی لە کاتی چاککردنەوەی کێشەی یەکێک لە فڕۆکەکانی دۆزیوەتەوە ئەمەش لەلایەن تیمی چاککردنەوەی فرۆکەکە توند نەکرابوونەتەوە.

ئا: لاڤین عومەر