تورکیا کێڵگەیەکی نەوتی لە رۆژئاوای کوردستان بۆردومان کرد
K24 – هەولێر
سوپای تورکیا چەند ناوچەیەکی رۆژئاوای کوردستانی بۆردومان کرد، میدیاکانی نزیک لە هەدەسەش دەڵێن: سوپای تورکیا کێڵگەیەکی نەوتی کردووەتە ئامانج.
ئەمڕۆ شەممە 13ی کانوونی دووەمی 2024، روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، سوپای تورکیا ناحیەی تربەسپی و گوندی باکروانی سەر بە شاری دێرکی لە رۆژئاوای کوردستان بۆردومان کردووە و کێڵگەی نەوتی عودەیان لە تربەسپی کردووەتە ئامانج.
هاوکات میدیاکانی نزیک لە هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) رایانگەیاند، سوپای تورکیا کێڵگەی نەوتیان لە تربەسپی بۆردومان کردووە، بەڵام تائێستا زیانە گیان و ماددییەکانی ئەو بۆردومانە رانەگەیەندراون.