كچێكی زۆر خۆر
باوه‌ڕ به تواناكانی ناكرێت
K24 – هه‌ولێر:
كچێكی ژاپۆنی له زۆر خۆریدا هه‌موو بنه‌ماكانی زانستی خواردن و ته‌ندروستی گشتی تێده‌په‌رێنێت و به‌هۆی ئه‌و هه‌موو جۆره‌ی خۆراك كه ده‌توانێت له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا بیخوات.
ئه‌و كچه ناوی "یوكا كینۆشیتا" یه و كه‌ناڵێكی تایبه‌ت به‌خۆی له‌سه‌ر یوتیوب داناوه و ڤیدیۆی زۆرخۆرییهكانی له‌و كه‌ناڵه‌وه بڵاوده‌كاته‌وه، و كه‌مترین ته‌ماشاكاری ڤیدیۆكانی نزیكه‌ی دوو ملیۆن كه‌سه.
له یه‌كێك له ڤیدیۆكاندا ئه‌و كچه ژاپۆنییه "100" پارچه نان له ماوه‌ی "5" خوله‌كدا ده‌خوات و له ڤیدیۆیه‌كی دیكه‌دا "4" كیلۆ گرام مه‌عكه‌رۆنی به "3" خولهك ته‌واو ده‌كات.
هه‌روه‌ها ڤیدیۆیه‌كی دیكه‌ی هه‌یه كه "62" هه‌مبه‌رگر به ماوه‌ی "7" خولهك ده‌خوات و "200" پارچه له خواردنی به‌ناوبانگی "سوشی" به‌ماوه‌ی "8" خولهك ته‌واو ده‌كات.
چه‌ندین ڤیدیۆی دیكه‌شی داناوه كه به ماوه‌یه‌كی كه‌م خواردنێكی زۆر ده‌خوات، بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به ماندوویه‌تی و بێ تاقه‌تی بكات له‌و هه‌موو خواردنه‌ی كه خواردوویه‌تی.
له‌م لینكه‌وه ده‌توانن كه‌ناڵی تایبه‌تی ئه‌و كچه ژاپۆنییه ببینن و ته‌ماشای ڤیدیۆكانی بكه‌ن.