بایدن: نامه‌یه‌كی تایبه‌تمان بۆ ئێران له‌باره‌ی هێرشی حووسییه‌كانه‌وه ناردووه

K24 – هەولێر:
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌باره‌ی حووسییه‌كانه‌وه، نامه‌یه‌كیان ئاراسته‌ی ئێران كردووه، كه هێرش ده‌كه‌نه‌سه‌ر كه‌شتییه بازرگانییه‌كان له ده‌ریای سوور.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 13ـی كانوونی دووه‌می 2024)، جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌ر له‌وه‌ی بۆ پشووی كۆتایی هه‌فته روو له كامپ ده‌یڤید بكات، به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند، له‌باره‌ی هێرشی حووسییه‌كانه‌وه، نامه‌یه‌كی تایبه‌تمان ئاراسته‌ی ئێران كردووه.
هه‌روه‌ها گوتی: "باوه‌ڕی ته‌واومان به‌وه هه‌یه كه به باشی ئاماده‌ین".
رۆژی (هه‌ینی 12ـی كانوونی دووه‌می 2024) وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پێنتاگۆن) رایگه‌یاند، نزیكه‌ی 10 هێرشی ئاسمانیان به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هێزه ئاسمانییه‌كانی به‌ریتانیا بۆ سه‌ر پێگه و جبه‌خانه‌ی چه‌كداره حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن له چه‌ند شارێكی ئه‌و وڵاته ئه‌نجامدا.
له‌لای خۆیه‌وه عه‌لی قه‌حووم، سه‌ركرده له گرووپی "ئهسناڕوڵڵا"ـی حوسییه‌كان به‌ڵێنی دا هێرشه‌كان به‌بێ وه‌ڵام نابن و به‌هێزه‌وه كه‌شتییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا له ده‌ریای سوور ده‌كه‌نه ئامانج.