واشنتن: پشتیوانی لە سەربەخۆیی تایوان ناکه‌ین
K24 – هەولێر:
لە وەڵامی پرسیاری میدیاکان سەبارەت بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی تایوان، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمه‌ریکا رایدەگەیه‌نێت، ئەمه‌ریکا پشتیوانی سەربەخۆیی تایوان ناکات.
ئەم هەڵوێستەی سەرۆکی ئەمه‌ریکا لە کاتێکدایە، وڵاتەکەی بەردەوام چەک بە تایوان دەفرۆشێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی تایوان به‌ڕێوه‌چوو و تێیدا كاندیدی لایه‌نگرانی سه‌ربه‌خۆیی دوورگه‌كه سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانیش سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراو به‌ڵێنی دا به‌رامبه‌ر به هه‌ڕه‌شه و ترساندنهكانی چین به‌رگری له وڵاته‌كه‌ی بكات.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 13ـی كانوونی دووه‌می 2024) پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی نوێی تایوان به‌ڕێوه‌چوو و كه تێیدا سێ كاندید ركابه‌ری به‌ده‌ستهێنانی پۆسته‌كه‌یان كرد ئه‌وانیش، لای چینگ جێگری سه‌رۆكی تایوان، تسای ئێنگ وێن، كاندیدی پارتی پێشكه‌وتنی دیموكراتی و تایله‌ند، هه‌روه‌ها هوو یوو ئێی ته‌مه‌ن 66 ساڵی كاندیدی پارتی گه‌لی تایوان.
به‌پێی راگه‌یاندنی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان لای چینگ به به‌ده‌ستهێنانی رێژه‌ی 40.2%ـی ده‌نگه‌كان، سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستێهێناوه و هوو یوو ئێی نزیك له سیاسه‌ته‌كانی چینیش رێژه‌ی 33.2%ـی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه.
چین سه‌ركه‌وتنی لای چینگ به مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی وڵاته‌كه‌ی ده‌بینێت، به‌وپێیه‌ی درێژه‌پێده‌ری سیاسه‌ته‌كانی تسای ئین وینگه كه جه‌خت له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی دوورگه‌ی تایوان ده‌كاته‌وه له‌وه‌ته‌ی پۆستی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌یشی به‌ده‌ستهێنا له ساڵی 2016، چین هه‌موو جۆره په‌یوه‌ندییه‌كی له‌سه‌ر ئاستی باڵا له‌گه‌ڵ تایوان پچڕاندبوو.
لای چینگ دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان له گوتارێكدا له به‌رده‌م لایه‌نگرانیدا رایگه‌یاند، به‌رگری له خاكی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات له به‌رامبه‌ر هه‌ر جۆره هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كی چین. گوتیشی، له په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگییه‌كانیان له‌گه‌ڵ چین به‌رده‌وام ده‌بن.
ئەمڕۆ شەممە، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند کاتژمێر 8:00 بەکاتی ناوخۆی تایوان، دەرگای بنکەکانی دەنگدان کراوەتەوە و ئەمساڵ لە کۆی 23 ملیۆن و 400 هەزار کەسی تایوان، 19 ملیۆن و 500 هەزار کەس، واتە هەموو کەسێک کە تەمەنی لە سەرووی 20 ساڵەوەیە، دەتوانێت بەشداری پرۆسەی دەنگدان بکات.