نێچيرڤان بارزانى و فالح فەیاز جەخت لە سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکەنەوە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى كۆبووه‌وه
K24 – هەولێر
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لە بەغدا له‌گه‌ڵ فالح فه‌ياز سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى کۆبووەوە و جه‌ختيان له‌وه كرده‌وه كه ده‌بێ عێراق نه‌كه‌وێته ناو ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه‌وه.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، به‌يانيى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه، 2024/1/14 له دووه‌م رۆژى سه‌ردانيدا بۆ به‌غدا، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ فالح فه‌ياز سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى، كۆبووه‌وه.
ئاماژە بەوەشکراوە، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى ئه‌منيى عێراق و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و هێرش و په‌لاماره‌كانى داعش بۆ سه‌ر هێزه چه‌كداره‌كان و هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق و هاووڵاتييان، دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕ و ئاڵۆزیيه‌كان و كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌وه، تاوتوێكران.
لە بەشێکی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌وه كرده‌وه كه ده‌بێ عێراق نه‌كه‌وێته ناو ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه‌وه و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و به‌رژه‌وه‌نديى باڵاى وڵات، ئه‌وله‌ويه‌تى هه‌مووان بێت. هه‌روه‌ها هاوڕا بوون كه به‌ئامانجگرتنى پێشمه‌رگه و هێرشه درۆنييهكان له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، زيان به ئارامى و سهقامگيريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌گه‌يه‌نێت.
په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
