هه‌فته‌يه‌كه‌ هه‌نارده‌ى نه‌وت له‌ وێستگه‌ى باشوورى كه‌ركووك راگيراوه‌

بەو پێیەش بێت حکوومەتی ھەرێمی کوردستان مانگانە نزیکەی 60 ملیۆن دۆلار زیانی بەردەکەوێت.

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/3814e1dd-4f92-46c1-9663-77ba9642907f/baxda%20w%20kurd.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر:

ھەناردەی نەوت لە ھەردوو وێستگەی باکور و داود گوورگەی سەر بە  کێڵگەی نەوتی بای حەسەن دەستی پێکردووه‌تەوە، بەڵام وێستگەی باشوور کە بەھۆی ھێرشی تیرۆریستانەوە لە ھەفتەی رابردوو تەقێنرایەوە تاکوو ئێستا چاک نەکراوەو ھەناردەی نەوت لەو وێستگەیە پەکی کەوتووە کە بەرھەمی رۆژانەی ٧٠ھەزار بەرمیلە.

بەو پێیەش بێت حکوومەتی ھەرێمی کوردستان مانگانە نزیکەی 60 ملیۆن دۆلار زیانی بەردەکەوێت.

 فوئاد حوسێن ئەندامی لێژنەی نەوت و وزە لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک له‌و باره‌يه‌وه‌ زانيارى زۆرترى خسته‌ڕوو.