لە سەردەشت هێرشی چەکداری کرایە سەر بنکەیەکی پۆلیس
لە شاری سەردەشتی رژهەڵاتی کوردستان هەڵۆکانی ئازادیی کوردستان هێرشیان کردە سەر بنکەیەکی پۆلیسی ئەو شارە و لە ئەنجامدا شەڕ و پێکدادان لە نێوان دوو لایەندا هاتە ئاراوە.
K24 – ههولێر:
لە شاری سەردەشتی رژهەڵاتی کوردستان هەڵۆکانی ئازادیی کوردستان هێرشیان کردە سەر بنکەیەکی پۆلیسی ئەو شارە و لە ئەنجامدا شەڕ و پێکدادان لە نێوان دوو لایەندا هاتە ئاراوە.
خەلیل نادری بەرپرسی پەیوەندییەکانی پارتی ئازادیی کوردستان بە کوردستان 24ی راگەیاند، هەڵۆکانی ئازادیی کوردستان کە شانەی چەكداریی نهێنی پارتی ئازادی لە رۆژهەڵاتی کوردستان، کاتژمێر چواری پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هێرشیان کردووەتە سەر کەلانتەری ژمارە یازدەی سەردەشت ناسراو بە کەلانتەریی شەهید عەلیپوور کە لە ناوەندی شاری سەردەشت و لە نزیک بینای قائیمقامییەتی ئەو شارە هەڵکەوتووە.
بە گوتەی خەلیل نادری ئەو چالاکییە لە تۆڵەی شەپۆلی لەسێدارەدانی 26 لاوی کورد بووە کە هەفتەی رابردوو لە زیندانەکانی ئێران لە سێدارە دراون.
سەرچاوەکانی هەواڵ لە ناوخۆی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە پشتڕاستیان کردەوە کە بە نارنجۆک هێرش کراوەتە سەر بنکەیەکی پۆلیس لە شاری سەردەشت، بەڵام تا ئێستا ئاماری کوژراو و بریندارانی ئەو رووداوە ئاشکرا نەبووە.