ئەمریکا 400 سەرباز لە نزیک گەیارە جێگیر دەکات
ئامادەكاری بۆ ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی نەینەوا دەكرێت
K24 – ھەولێر
فەرماندەیەكی ھێزەكانی ئەمریكا رایگەیاند، وڵاتەكەی 400 سەرباز لە نزیكی گەیارە جێگیر دەكات.
کۆلۆنێڵ ئێریک لۆپێز، فەرماندەی فیرقەی2 سوپای ئەمریکا ئاشکرایکرد، بەمنزیکانە 400 سەربازی دیکە لە نزیک گەیارەی باشووری مووسڵ جێگیر دەکرێن، وەک ئامادەکاری بۆ ئۆپراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی پاریزگای نەینەوا.
ئەو فەرماندەی سوپای ئەمریکا گوتی: "ئەم هێزە ئامادەیە بۆ هێرشی راستەوخۆی زەمینی لە دژی چەکدارانی داعش".
پێشتر، هەزارو 300 سەربازی دیکەی هەمان فیرقە لە عێراقدا جێگیرکراون.
ئەمە لە كاتێكدایە كە بە گوتەی بەرپرسانی عێراق و ھاوپەیمانان ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی پارێزگای نەینەوا نزیك بووە بە گوتەی وەزیری بەرگری عێراقیش ئامادەكارییەكان تەواوكراون.