زیاد ئه‌بوله‌ته‌یف: هه‌رێمی كوردستان ناوچه‌یه‌كی سه‌قامگیر و نوایه‌كی ئارامه بۆ پێكهاته‌كان بۆیه به‌ئامانج ده‌گیرێت
K24 – هەولێر:
سه‌رۆكی كۆمیته‌ی دۆستایه‌تی كورد و كه‌نه‌دا له په‌رله‌مانی كه‌نه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌رێمی كوردستان ناوچه‌یه‌كی دانسقه‌یه له رووی ئاسایش و سه‌قامگیرییه‌وه، به‌تایبه‌ت كه بووه‌ته په‌ناگه و نوایه‌كی ئارام بۆ كه‌مینه و پێكهاته‌كان بۆیه‌ش به‌ئامانج ده‌گیرێت.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 22ـی كانوونی دووه‌می 2024) زیاد ئه‌بوله‌ته‌یف، سه‌رۆكی كۆمیته‌ی دۆستایه‌تی كورد و كه‌نه‌دا له په‌رله‌مانی كه‌نه‌دا تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، كه‌نه‌دا به پێویستی ده‌زانێت هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام له ئاسایش و سه‌قامگیریدا بێت، به‌تایبه‌ت هه‌رێمی كوردستان چه‌ند دراوسێیه‌كی سه‌ختی هه‌یه و دۆسته‌كانی دۆستی كارامه نین.
سه‌رۆكی كۆمیته‌ی دۆستایه‌تی كورد و كه‌نه‌دا له په‌رله‌مانی كه‌نه‌دا به پێویستیشی زانی هاریكارییه‌كان له‌لایه‌ن وڵاتانه‌وه به‌رده‌وام پێشكه‌ش به هه‌رێمی كوردستان بكرێن به‌تایبه‌تی له رووی سه‌ربازییه‌وه ئاستی هاوكارییه‌كان بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه زیاتر و به‌رده‌وام بن.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، به‌رده‌وامیدان به هاوكاریكردنی هه‌رێمی كوردستان له رووی سه‌ربازییه‌وه، ده‌رخه‌ری بایه‌خی كۆمه‌ڵگه‌ی خۆرئاوا ده‌بێت بۆ مانه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به سه‌قامگیری.
زیاد ئه‌بوله‌ته‌یف سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، هه‌رێمی كوردستان جگه له‌وه‌ی له رووی جیۆپۆله‌تیكه‌وه له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گرنگه، هاوكات هه‌رێمێكه چه‌ندان پێكهاته‌ی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی له‌خۆگرتووه و پارێزگاری له مافه‌كانیان ده‌كات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، دراوسێكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌یانه‌وێت گۆڕه‌پانی هه‌رێمی كوردستان به‌كاربهێنن بۆ دروستكردنی فشار بۆ سه‌ر ئاراسته‌كانی دیكه له شوێنه‌كانی دیكه.
جه‌ختیشیكرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان هه‌رێمێكی سه‌قامگیره، به‌ئامانجگرتنیشی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه بۆ ئه‌وه‌یه ناوچه‌ی ئارام و سه‌قامگیر له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نه‌مێنێت. روونیشیكرده‌وه، له میانی ئه‌و سه‌ردانانه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی داوه، بۆی روون بووه‌ته‌وه هه‌رێمی كوردستان ناوچه‌یه‌كی دانسقه‌یه له رووی ئه‌من و ئاسایش و سه‌قامگیرییه‌وه، به‌تایبه‌ت كه بووه‌ته په‌ناگه و نوایه‌كی ئارام بۆ كه‌مینه و پێكهاته‌كان.
نزیکەی کاتژمێر 11:30ـی خولەکی شەوی دووشەممە، 15-01-2024، بە چەندین مووشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشکرایە سەر چه‌ند ناوچەیەکی جیاوازی شاری هەولێر. دواتر سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیارییەتی هێرشەکانی لە ئەستۆ گرت.
دواتر ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستەڕوو: "کاتژمێر 11:30ـی شەوی 15 لەسەر 16ی کانوونی دووەمی 2024، سوپای پاسدارانی ئێران بە چەندین مووشەکی بالیستیکی چەند ناوچەیەکی سڤیلنشینی هەولێری بۆردوومان کرد."
وەکو ئەوەی لە راگەیەندراوەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستاندا ئاماژەی پێ دراوە، بەهۆی هێرشەکەوە، "چوار هاووڵاتیی سڤیل شەهید و 6 کەسی دیکەش بریندار بوون، کە ڕەوشی تەندروستیی هەندێ لە بریندارەکان ناجێگیرە".
هه‌روه‌ها رۆژی سێشەممە، 16-01-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە ماڵی کوردستان لە داڤۆس، باسی لە هێرشە مووشەکییە بالیستییەکەی شەوی رابردووی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر هەولێر کرد، کە بەهۆیەوە ژمارەیەک هاووڵاتیی سڤیل شەهید و برینداربوون.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی هێرشەکەی سەر هەولێری بە "بێ پاساو و نامەردانە" ناوبرد و گوتی: "لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا چەندین کەس گیانیان لەدەستدا. لەوانە کاکە پێشڕەو و کچەکەی و هەندێک کەسی دیکە لە خێزانەکەی بوونە قوربانی و برینداربوون. گوتیشی: "هیوادارم جێگەی شەهیدان بەهەشت بێت و بریندارەکانیش زوو چاک ببنەوە".