سوپای ئیسرائیل کوژرانی 24 ئەفسەر و سەرباز لە غەززە رادەگەیەنێت
K24 - هەولێر
گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل کوژرانی 24 ئەفسەر و سەربازی سوپای وڵاتەکەی لە کەرتی غەززە رادەگەیەنێت.
ژمارەی کوژراوانی ئەفسەر و سەربازی سوپای ئیسرائیل لە کەرتی غەززە بەرزبووەوە. ئەمڕۆ سێشەممە، 23-01-2024، دانیال هاگاری، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە دوێنێ دووشەممە، 22-01-2024، 24 ئەفسەر و سەربازی سوپای وڵاتەکەی لە کەرتی غەززە لەکاتی رووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ چەکدارانی حەماس کوژران.
هاگاری لەبارەی چۆنیەتی کوژرانی ئەو سەربازە و ئەفسەرە سەربازییەی سوپای وڵاتەکەی، ئەوەی خستەڕوو، 21 لەو سەربازانە لە ئەنجامی ئاراستەکردنی مووشەکی "ئاڕ پی جی" لەلایەن حەماسەوە بۆ تانکە سەربازییەکانی سوپاکەیان کوژراون.
رۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەدا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکەش برینداربوون، هاوکات 240 هاووڵاتیی ئیسرائیل وەکو بارمتە لەلایەن حەماسەوە دهستبهسهر كران.
ههروهها بەگوێرەی ئاماری سوپای ئیسرائیل لە دەستپێکی شەڕی غەززە لە 7ـی تشرینی یەکەمی 2023، تا ئێستا زياتر له 500 سەربازی ئیسرائیل کوژراون.