سیستەمی ئەلیکترۆنی دەرهێنانی پاسپۆرت لە زاخۆ کەوتەکار

K24 – هەولێر

لە ئیدارەی سەربەخۆ زاخۆ، سیستەمی ئەلیکترۆنی دەرهێنانی پاسپۆرت کەوتە کارو گۆهدار شێخۆ سەرۆکی ئیدارەکەش رادەگەیەنێت، بەکارخستنی سیستەمەکە یەكێکە لە ئامانجەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کارئاسانیی و زیاتر خزمەتکردنی هاووڵاتییان.

گۆهدار شێخۆ، سەرۆکی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمە هەنگاوێکی باشە بۆ کەمکردنەوەی رۆتین و قەرەباڵغی لە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆر، بۆیە هەر هاووڵاتییەک بیەوێت پاسپۆرت دەربکات یان پاسپۆرتەکەی نوێ بکاتەوە، ئەگەر هیچ کێشەیەکی تەکنیکی نەیەتە پێش ئەوە لە ماوەی کاتژمێرێکدا یان کەمتر دەتوانێت پاسپۆرتەکەی وەربگرێتەوە.

سەرۆکی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ رشیگەیاند، بەڵێنی سەرۆکی حکومەت و کابینەی نۆیەم شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتەکان و کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەکانی حکومەت بووە لە ئیدارە سەربەخۆکان بووە بۆ ئەوەی کارئاسانی زیاتر بۆ هاووڵاتییان بکرێت لە راییکردنی مامەڵەکانیان.

 لە تشیرینی دووەمی ساڵی رابردوو. عەمید ماجد عەدنان، بەڕێوەبەری گشتی پاسپۆرت لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە رۆژنامەی نیمچە فەرمی رایگەیاندبوو، نووسینگەکانی دەرهێنانی پاسپۆرت لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان بەردەوامن لە هەوڵەکانی کاراکردنی سیستەمی ئەلیکترۆنی دەرهێنانی پاسپۆرت.

راشیگەیاندبوو، تاوەکوو مانگی ئاداری ساڵی 2024 دەبێت تەواوی نووسینگەکان کار بەسیستەمی ئەلیکترۆنی بکەن، چونکە دەرکردنی پاسپۆرت بە شێوە ئاساییەکە رادەگرێت.

Fly Erbil Advertisment