لەپایتەختی ئاشتییەوە هەڵەبجەییەکان ئیدانەی هێرشەکهی سەر هەولێریان كرد

K24 - ههڵهبجه:
سەرجەم چین و توێژەکانی هەڵەبجە گردبوونەوەی ناڕەزاییان ئەنجام دا لە دژی ئەو هێرشانەی لە ماوەی رابردوو بە پاساوی ناڕەوا کرایە سەر پایتەخی هەرێمی کوردستان و خەڵکی سڤیل شەهید و برینداربوون.
بەجلی سپی و دڵی میهرەبانیان خهڵكی ههڵهبجه هاتنه سەر شەقام، منداڵانی هەڵەبجە لە پێشەوەی ناڕەزایەکان بوون بۆئیدانە کردنی هێرشەکانی هەولێرو شەهیدبونی منداڵان.
سەرجەم چین و توێژەکانی هەڵەبجە هاوخەم و هاوسۆزی هەولێر بوون و سەرکۆنەی هەرهێرشێک دەکەن بۆسەر پایتەختی هەرێمی کوردستان بەپاساوی ناڕەوا.
لەپایتەختی ئاشتییەوە هەڵەبجەییەکان پەیامی ئاشتییان نارد و ئیدانەی هێرشەکانی سەر هەولێریان كرد.
هەڵەبجەییەکان هەمیشە بەوەفا بوون بەرامبەر ئەو هاوسۆزی و هاوکاریانی لەکاتی کیمیاباران کردنی هەڵەبجە بۆهەڵەبجەیەکانیان هەبوە ئەمڕۆش لە هەڵەبجەوە پشتیوانی بۆ پایتەختی هەرێمی کوردستان دوپات دەکەنەوە بەیەک دەنگ سەرجەم چین و توێژەکان دەڵین نا بۆ شەهید کردی خەڵکی سڤیل.
کاتژمێر 11:30 خولەکی شەوی دووشەممە، 15ـ01-2024، سوپای پاسدارانی ئێران، بە پاساوی بوونی بنکەیەکی ئیسرائیلی لە هەولێر کە دواتر ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان تۆمەتەکەی رەتکردەوە، بە چەند مووشەکێکی بالیستی ماڵی هاووڵاتیی پێشڕەو دزەیی، کە گەورە بازرگانێکی هەرێمی کوردستانە کردە ئامانج و بەهۆیەوە چوار هاووڵاتیی شەهیدبوون و شەش هاووڵاتیی دیکەش برینداربوون.
لەکاردانەوەی رووداوەکەشدا، لەزۆرینەی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان و شارە گەورەکانی ئەوروپا، خۆپیشاندان بۆسەرکۆنەکردنی هێرشەکانی سوپای پاسداران ئەنجامدران.
