یەكەمین گرێبەستی یانەی هەولێر لە گواستنەوەی زستانە
یانەی هەولێر ناوەراستكارێكی نوێی گواستووەتەوە و پێشتر یاریی بۆ یانەكانی زەورا و زاخۆش كردووە و لە چەند كاتژمێری داهاتوو بە فەرمی گرێبەستەكەی رادەگەیەنێت.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست كوردستان24 كەوتووە، یانەی هەولێر لەگەڵ عەلی موحسینی ناوەراستكاری یانەی حدوود گەیشتە رێككەوتن و ئەم وەرزەش گۆڵێك بۆ یانەكە لە خولی ئەستێرەكانی عێراق تۆمار كردووە و پێشتر یاریی بۆ هەڵبژاردەی ئۆڵمپی عێراقیش كردووە.
عەلی موحسین دەبێتە یەكەمین گرێبەستی گواستنەوەی زستانەی یانەی هەولێر، پێشبینی دەكرێت هێلیۆ مۆنتێرۆی بەرگریكاری بەرازیلی یانەی تەڵەبە ببێتە دووەمین گرێبەستی یانەی هەولێر.