پۆتين: پلانمان بۆ كاراكردنه‌وه‌ى په‌يوه‌ندى بازرگانى له‌گه‌ڵ توركيا داناوه‌

بە بەشداری سەرۆك كۆماری توركیا و چەندین بازرگان كۆبوونەوەیەكی فراوانمان بەڕێوەبرد.

K24 – هه‌ولێر:

ڤلاديمێر پۆتين سەرۆكی رووسیا لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند، بە بەشداری سەرۆك كۆماری توركیا و چەندین بازرگان كۆبوونەوەیەكی فراوانمان بەڕێوەبرد.

گوتيشى: پلانێكی سەرەتایمان داڕشت بۆ دووبارە كاراكردنەوەی پەیوەندیيە بازرگانیيه‌كانى نێوانمان.

پۆتين ئاماژەی بەوەشكرد، دەمانەوێت لەمەودوا ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوانمان زیاتر پەرە پێبدەین.

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/700cf369-6a5a-44d7-bd95-0acd59e3e95e/potn.ism/manifest