پۆتين: پلانمان بۆ كاراكردنهوهى پهيوهندى بازرگانى لهگهڵ توركيا داناوه
بە بەشداری سەرۆك كۆماری توركیا و چەندین بازرگان كۆبوونەوەیەكی فراوانمان بەڕێوەبرد.
K24 – ههولێر:
ڤلاديمێر پۆتين سەرۆكی رووسیا لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند، بە بەشداری سەرۆك كۆماری توركیا و چەندین بازرگان كۆبوونەوەیەكی فراوانمان بەڕێوەبرد.
گوتيشى: پلانێكی سەرەتایمان داڕشت بۆ دووبارە كاراكردنەوەی پەیوەندیيە بازرگانیيهكانى نێوانمان.
پۆتين ئاماژەی بەوەشكرد، دەمانەوێت لەمەودوا ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوانمان زیاتر پەرە پێبدەین.