له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌یه‌ك بنەماڵەى شێخ عه‌زيز شێخ ره‌زا روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كه‌نه‌وه
K24 – هەولێر:
سه‌باره‌ت به بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌یه‌ك، بنه‌ماڵه‌ی شێخ عه‌زيز شێخ ره‌زا روونكردنه‌وه‌یه‌كیان بۆ خه‌ڵكی كوردستان بڵاوكرده‌وه.
شێخ حه‌سه‌ن شێخ ره‌زا باسەرەیی به‌ناوی بنه‌ماڵه‌ی شێخ عه‌زيز شێخ ره‌زا له روونكردنه‌وه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "ئەمجارەش وەک پیشەی هەمیشەیان دوژمنان و بەکرێگیراوانی دژ به رێبازی پیرۆزی بارزانی کەوتنە دژایەتی ئەم رێبازە پیرۆزە بەوەی وێنەیەکی برای خۆشەویستمانیان هێناوە وا ناساندویانە ئەمە نوێنەر و بەرپرسى مۆساد و ئیسرائیلە لە کوردستان، بێ خەبەر لەوەی پێنج ساڵە شێخ عه‌زيز کۆچی دوايی کردووە".
هه‌روه‌ها له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه: "جەنابی شێخ عه‌زیزی برام دەستەی دامەزرێنەری دەزگای پیرۆزی بارزانی نەمرە و لە ساڵی 2005 تاکو ساڵی 2017 سەرۆكى دەزگاى خێرخوازى بارزانى بووه و لە ساڵانی 60كانه‌وه لەگەڵ جەنابی بارزانی نەمر خەباتی کردووە، لە کوردستان و لە وڵاتانی رۆژئاوا نوێنەرى بارزانى نەمر بووه و راوێژكارى جەنابى سەرۆك مسعود بارزانى بووه، بۆیە لێرەوە بە نەیارانی رێبازی بارزانی و بنەماڵەکەمان رادەگەیەنین، پەتی درۆ کورتە و وەک هەمیشە رووی رەشتان زوو کەشف دەبێت".

.jpg)
