شوان كه‌لاری: گه‌رمیانییه‌كان به رووحیه‌تی ساڵانی هه‌شتاكان به‌شدارییان له خۆپیشاندانی سه‌ركۆنه‌كردنی ئێران‌دا كرد

K24 - هەولێر:
بڕیارده‌ری فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، گه‌رمیانییه‌كان به هه‌مان رووحیه‌تی ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌م كه رووبه‌ڕووی به‌عس ده‌بوونه‌وه، به‌شدارییان له خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا كرد و ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌ولێریان كرد.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 24ـی كانوونی دووه‌می 2024) شوان كه‌لاری، بڕیارده‌ری فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق، تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، سه‌رجه‌م چینوتوێژه‌كانی گه‌رمیان ئه‌مڕۆ به‌یه‌ك ده‌نگ و به‌یه‌ك هه‌ڵوێستی پشتیوانی خۆیان بۆ هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و سه‌ركۆنه‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی ئێرانیان كرد و شه‌رمه‌زاریان كرد.
شوان كه‌لاری ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، گه‌رمیانییه‌كان به هه‌مان رووحیه‌تی ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌م كه رووبه‌ڕووی به‌عس ده‌بوونه‌وه، به‌شدارییان له خۆپیشاندانه‌كه كرد و ئیدانه‌ی هێرشه‌كانیان كرد.
جه‌ختیشیكرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن به‌غدا و وڵاتانی دراوسێوه گه‌مارۆ و ئابلۆقه دراوه، بۆیه له هه‌موو كات زیاتر پێویستی به یه‌كگرتوویی و یه‌كهه‌ڵوێستی هه‌یه.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، دوژمنانی كوردستان ئامانجیان پارتی و هه‌ر حزبێكی دیكه نییه، به‌ڵكو ئامانجیان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، بۆیه هه‌مووان له به‌رده‌م به‌رپرسیاریه‌تی مێژوویی و یه‌كهه‌ڵوێستیدان و به یه‌كگرتوویی كوردستانیان "دوژمنان ناتوانن زیانمان پێ بگه‌یه‌نن."
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، 24-01-2024، خۆپیشاندانی بەرفراوانی هاووڵاتییانی ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان بۆ سەرکۆنەکردنی هێرشە مووشەکییە بالیستییەکانی ئێران بۆ سەر شاری هەولێر دەستیپێکرد کە بەهۆیەوە ژمارەیەک هاووڵاتیی سڤیل شەهیدبوون و ژمارەیەک هاووڵاتیی دیکەش برینداربوون.
شوان کەلاری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، بە کوردستان24ـی راگەیاند، "ئێمە لە سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق بەیاننامەی تایبەتمان لەبارەی هێرشەکەی سەر هەولێر هەبووە. ئەمە چەندین جارە ئێران پێشێلی سەروەریی عێراق دەکات".
ئەو پەرلەمانتارە گوتی، "ئێمە وەکو خەڵکی گەرمیان لێرە کۆبووینەتەوە، ئیدانەی ئەو دەستدرێژیەی ئێران دەکەین. ئەو بیانووانەی کە هەولێری کردووەتە ئامانج هەموو دوورە لە راستییەوە، چونکە لیژنەی پەرلەمانی عێراق و لیژنەی ئەمنی عێراق ئەوەیان پشتراستکردەوە کە هیچ بنکەیەکی ئیسرائیلی بوونی نەبووە".
نزیکەی کاتژمێر 11:30 خولەکی شەوی دووشەممە، 15ـ01-2024، سوپای پاسدارانی ئێران، بە پاساوی بوونی بنکەیەکی ئیسرائیلی لە هەولێر کە دواتر ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان تۆمەتەکەی رەتکردەوە، بە چەند مووشەکێکی بالیستی ماڵی هاووڵاتیی پێشڕەو دزەیی، کە گەورە بازرگانێکی هەرێمی کوردستانە کردە ئامانج و بەهۆیەوە پێنج هاووڵاتیی شەهیدبوون و شەش هاووڵاتیی دیکەش برینداربوون، کە زۆرینەیان ئەندامانی خێزانی پێشڕەو دزەیین.