ده‌توانرا به نرخی گواستنه‌وه‌ی پۆگبا بۆ مانچێسته‌ر یونایتد چی بكڕدرێت؟
كوردستان24 وڵامی ئه‌م پرسیاره به‌شێوه‌ی گرافیك ده‌داته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی پۆگبا، به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی به بڕی 110 ملیۆن یۆرۆ له یانه‌ی یوڤێنتۆسه‌وه بۆ یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد گه‌ڕایه‌وه، نرخی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه میدیاكانی جیهانی وروژاند، به‌وپێیه‌ی بووه گرانبه‌هاترین یاریزان له مێژووی تۆپی پێ.
كوردستان24، به‌شێوه‌یه‌كی گرافیك، نرخی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه به چه‌ندان بابه‌تی دیكه ده‌به‌ستێته‌وه، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ده‌توانرا به نرخی گواستنه‌وه‌ی پۆگبا بۆ مانچێسته‌ر یونایتد چی بكڕدرێت؟ سه‌یری ئه‌م ڤیدیۆیه‌ی خواره‌وه بكه‌ن، وڵامی ئه‌م پرسیاره به‌شێوه‌ی گرافیك ده‌درێته‌وه.