سیپان شێروانی: پلانێكی نوێ دژ به هه‌رێمی كوردستان له ئارادایه بۆ برسیكردنی خه‌ڵك و مووچه‌خۆران

K24 - هەولێر:
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ئابووری په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، پلانێكی نوێ دژ به هه‌رێمی كوردستان له ئارادایه بۆ برسیكردنی خه‌ڵك و مووچه‌خۆران. ده‌شڵێت، هه‌مان عه‌قڵیه‌تی شۆڤێنی به‌رامبه‌ر به كورد له به‌غدا حوكم ده‌كات.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 25ـی كانوونی دووه‌می 2024) سیپان شێروانی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئابوویی په‌رله‌مانی عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، ئه‌و كێشه‌یه‌ی كه وه‌زاره‌تی دارایی عێراق له‌باره‌ی لیستی مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ئاماژه‌ی پێ ده‌كات، په‌یوه‌ندی به‌و وه‌زاره‌ته‌وه نییه، چونكه پێشتر لیستی مووچه له‌لایه‌ن هه‌ردوو دیوانی چاودێری فیدڕاڵی و دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێمی كوردستان وردبینی بۆ كراوه و هیچ كێشه‌یه‌كی تێدا نه‌بووه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی ئابووری په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه كرد، هه‌ر ده‌بوو ئه‌و 618 ملیار دیناره‌ی كه بڕیار بوو بۆ هه‌رێمی كوردستان بنێردرێت بگاته هه‌رێمی كوردستان، چونكه پشكی هه‌رێمی كوردستانه له بوودجه‌ی گشتی فیدڕاڵی و په‌یوه‌ندی به لیستی مووچه‌وه نییه.
سیپان شێروانی جه‌ختیشیكرده‌وه، ئاسته‌نگییه‌كانی به‌رده‌م چاره‌سه‌ركردنی مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان، پلانێكی دیكه‌ی نوێیه دژ به هه‌رێمی كوردستان بۆ برسیكردنی خه‌ڵك و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان.
باسی له‌وه‌ش كرد، رژێمه‌كان له عێراق گۆڕاون، سیسته‌می فیدڕاڵی له عێراق له ئارادایه، به‌ڵام هێشتا عه‌قڵیه‌تی شۆڤێنی دژ به كورد و هه‌رێمی كوردستان ئه‌و وڵاته به‌ڕێوه‌ده‌بات.