چارەنوسی قۆناغی 16ـی جامی نەتەوەکانی ئاسیا یەکلایی بووەوە
ئەمڕۆ پێنج شەممە قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی نەتەوەکانی ئاسیا کۆتایی هات، لە کۆی 24 هەڵبژاردەی بەشداربوو لە پاڵەوانتیەکە، 16 هەڵبژاردە گەیشتنە قۆناغی دووەم و هەشت هەڵبژاردەش ماڵئاواییان کرد.
هەڵبژاردەی عێراق دوای بردنەوەکەی بەرامبەر ژاپۆن، لە گەڕی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی نەتەوەکانی ئاسیا، گەیشتنی وەکو پێشەنگی کۆمەڵەی چوارەم، بۆ قۆناغی 16 یەکلایی کردەوە و چاوەڕێ رکابەرەکەی ئەم قۆناغەی بوو، لە کۆتاییدا ئەمڕۆ چارەنوسی رکابەرەکەی یەکلایی بووەوە.
هەڵبژاردەی ئوردن دوای ئەوەی وەکو سێیەمی کۆمەڵەی پێنجەم، گەشتنی بۆ قۆناغی 16ـی جامی ئاسیا مسۆگەر کرد، لەم قۆناغە رۆژی 29ـی ئەم مانگە، کاتژمێر 14:30 بە کاتی هەولێر، رووبەڕووی هەڵبژاردەی عێراق پێشەنگی کۆمەڵەی چوارەم دەبێتەوە. براوەی ئەم یارییەش، لە قۆناغی پێشکۆتایی، رووبەڕووی براوەی نێوان ئیماڕات و تاجیکستان دەبێتەوە.
هەردوو هەڵبژاردەی عێراق و ئوردن پێشتر تەنها یەکجار لە جامی نەتەوەکانی ئاسیای 2015 یارییان بەرامبەر یەکتری کردووە، لەو یارییەش شێرەکانی رافیدەین، توانیان بە تاکە گۆڵی یاسر سەفا بردنەوە بەدەست بێنن.
یارییەکانی قۆناغی 16 جامی نەتەوەکانی ئاسیا بەم شێوەی خوارەوەن:
ئوستراڵیا - ئێندەنوسیا ( یەکشەممە 28ـی یەنایەر کاتژمێر 14:30 )
تاجیکستان - ئیماڕات ( یەکشەممە 28ـی یەنایەر کاتژمێر 19:00 )
عێراق - ئوردن ( دوو شەممە 29ـی یەنایەر کاتژمێر 14:30 )
قەتەر - فەڵەستین ( دوو شەممە 29ـی یەنایەر کاتژمێر 19:00 )
ئۆزبەکیستان - تایلەند ( سێ شەممە 30ـی یەنایەر کاتژمێر 14:30 )
سعوودیە - کۆریای باشوور ( سێ شەممە 30ـی یەنایەر کاتژمێر 19:00 )
بەحرێن - ژاپۆن ( چوار شەممە 31ـی یەنایەر کاتژمێر 14:30 )
ئێران - سوریا ( چوار شەممە 31ـی یەنایەر کاتژمێر 19:00)