سەرۆک بارزانی: پشتیوانی لە دەستپێکردنەوەی دانوستانی نێوان عێراق و ئەمەریکا دەکەین

سەرۆک بارزانی
سەرۆک بارزانی

K24 - هەولێر:

سەرۆک بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوەدەکات: پشتیوانی لە هەڵوێستی حکومەتی فیدڕاڵی عێراق بە سەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی دەکەین و هەروەها پشتیوانی لە راگەیەندراوی وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەکەین بۆ سەرلەنوێ دەستپێکردنەوەی دانوستاندن لەگەڵ ئەمەریکا.

رۆژی (25ـی کانوونی دووەمی 2024) سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا رایگەیاندووە: پشتیوانی لە هەڵوێستی حکومەتی فیدڕاڵی عێراق بە سەرۆکایەتیی محەمەد شیاع سوودانی دەکەین و هەروەها پشتیوانی لە بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەکەین بۆ سەرلەنوێ دەستپێکردنەوەی دانوساندن لەگەڵ ئەمەریکا  بۆ داڕشتنەوەی پەیوەندییەکانی داهاتوویان لە چوارچێوەی بابەتی سەربازی و ئەمنی لەپێناو گەرەنتیکردنی بەردەوامیی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاراستنی ئاسایشی وڵات لە پەلامارە دەرەکییەکان بە پاراستنی ئاسایش و سەلامەتیی هەرێمی کوردستانیشەوە.

سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوەشکردووە: دانوساندن تاکە ڕێگەی دروستە بۆ بنیاتنانی پەیوەندیی هاوسەنگ لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەشی نێوان کۆماری عێراقی فیدڕاڵ و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.

دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

پشتیوانی لە هەڵوێستی حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق بە سەرۆکایەتیی بەڕێز محەمەد شیاع سودانی دەکەین و هەروەها پشتیوانی لە بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەکەین بۆ سەرلەنوێ دەستپێکردنەوەی دانوساندن لەگەڵ ئەمەریکا  بۆ داڕشتنەوەی پەیوەندییەکانی داهاتوویان لە چوارچێوەی بابەتی سەربازی و ئەمنی لەپێناو گەرەنتیکردنی بەردەوامیی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاراستنی ئاسایشی وڵات لە پەلامارە دەرەکییەکان بە پاراستنی ئاسایش و سەلامەتیی هەرێمی کوردستانیشەوە.

دانوستاندن تاکە رێگەی دروستە بۆ بنیاتنانی پەیوەندیی هاوسەنگ لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەشی نێوان کۆماری عێراقی فیدڕاڵ و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.

مسعود بارزانی

25ی کانوونی دووەمی 2024