گواردیۆلا: فشارەکان لە لالیگا هەزار هێندەی پرێمەرلیگن

پێپ گواردیۆلا، بەرێوەبەری هونەری مانچێستەر سیتی
پێپ گواردیۆلا، بەرێوەبەری هونەری مانچێستەر سیتی

پێپ گواردیۆلا بەرێوەبەری هونەری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگڵتەرا، دان بەوەدادەنێت لە خولی ئسپانیا فشارێکی زۆر لە راهێنەری یانەکانی ئەم خولە هەن.

راهێنەرەکەی یانەی مانچێستەر سیتی لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاریی یانەکەی، بەرامبەر بێرنلی لە گەڕی 22ـی خولی نایابی ئینگڵتەرا، بەشێک لە قسەکانی پەیوەست بوون بە بڕیارەکەی چاڤی هێرناندێز راهێنەری یانەی بارسێلۆنا و گووتی '' ئەو فشارەی لە بارسێلۆنا هەستی پێدەکەیت بەراورد ناکرێ لەگەڵ هیچ یانەیەکی تری لە جیهاندا. من بە تەواوی لە بڕیارەکەی چاڤی تێدەگەم و بەو ئەزموونەی هەمە لە لالیگا، دەبێت ئەوە بڵێم کە ناتوانین فشارەکانی ڕاهێنەرایەتی لە خولی ئینگلیزی بە ئیسپانیا بەراورد بکەین. ئەم سەختی و فشارە لە لالیگا هەزار جار قورسترە و زیاترە لە پریمەرلیگ. دەبێت لە هەفتەیەکدا شەش کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ئەنجام بدەیت و جگە لەوەش فشاری یارییەکان لەسەر شانی تۆیە، بەڕاستی فشارەکانی بوون بە سەرۆکی ڕاهێنەر لە بارسێلۆنا بەراورد ناکرێن بە هیچ شوێنێکی جیهان''.

گواردیۆلا پێشتر لە ساڵی 2009 تاوەکو 2012 راهێنەرایەتی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا کردووە و لەگەڵ ئەو یانەیە چەندان ناسناوی جۆراوجۆری بەدەستهێناوە.

Fly Erbil Advertisment