سعوودیە ماڵئاوایی لە جامی نەتەوەکانی ئاسیا کرد

هەڵبژاردەی کۆریای باشوور
هەڵبژاردەی کۆریای باشوور

لە بەردەوامی یارییەکانی قۆناغی 16ـی جامی نەتەوەکانی ئاسیای 2023، هەردوو هەڵبژاردەی سعوودیە و کۆریای باشوور رووبەڕووی یەکتری بنەوە، لە کۆتاییدا یارییەکە بە بردنەوەی کۆریەکان کۆتایی هات.

یارییەکە لە یاریگای مەدینەی تەعلیمی لە شاری رەیان بەڕێوەچوو. نیوەی یەکەمی یارییەکە لە خولەکی 46، عەبدوڵلا هادی توانی گۆڵی یەکەمی یارییەکە، لە بەرژەوەندی سعوودیەکان بکات و نیوەی یەکەم بەم تاکە گۆڵە کۆتایی.

نیوەی دووەم زۆری نەمابوو هەر بە تاکە گۆڵەکەی نیوەی یەکەم کۆتایی بێت، بەڵام یاریزانانی کۆریای باشوور، لە خولەکی 99 لە رێگەی چو کیو سیونگ توانیان ئەنجامی یارییەکە یەکسان بکەنەوە، لە کۆتاییدا یارییەکە لە کاتی یاسایی بە یەکسانبوون کۆتایی هات.

یارییەکە بەرەو دوو کاتی زیاد کراو چوو و لە هەردوو کاتی زیاد کرا، هیچ کام لە دوو هەڵبژاردەکە، سەرکەوتوو نەبوون لە هەژاندنەوەی تۆڕی گۆڵی یەکتری، بۆیە ئەمجارەیان بە ناچاری بەرەو لێدانە یەکلاکەرەوەکان چوون.

لە ئەنجامی لێدانە یەکلاکەرەوەکان، یاریزانانی هەڵبژاردەی کۆریای باشوور سەرکەوتوو بوون، توانیان بە ئەنجامی 4-2 بردنەوە بەدەست بێنن و گەیشتنە قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئاسیای 2023، لە بەرامبەردا هەڵبژاردەی سعوودیە، بە راهێنەرایەتی رۆبێرتۆ مانسیتی ئیتاڵی، ماڵئاوایی لە پاڵەوانتیەکە کرد.

هەڵبژاردەی کۆریای باشوور، لە قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئاسیا، رۆژی 2ـ مانگی شوباتی داهاتوو، کاتژمێر 19:00 بە کاتی هەولێر، لە پێناو بەدەستهێنانی بلیتی قۆناغی پێشکۆتایی پاڵەوانتیەکە، رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئوستراڵیا دەبێتەوە.

Fly Erbil Advertisment