کریستیانۆ: سوپاسگوزاری بەخششەکانم

کریستیانۆ رۆناڵدۆ
کریستیانۆ رۆناڵدۆ

کریستیانۆ رۆناڵدۆ، هێرشبەری پۆرتوگاڵی یانەی نەسڕی سعوودی بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەک، هاندەرانی لە سەرتاسەری جیهان دڵخۆش دەکات.

بڕیارە پێنج شەممەی داهاتوو رێککەوتی 1/2/2024 هەردوو یانەی نەسڕی سعوودی بە سەرکردایەتی کریستیانۆ رۆنالدۆ، هەروەها ئینتەر مەیامی ئەمریکی، بە سەرکردایەتی لیۆنێل مێسی، لە یاریی جامی ریاز رووبەڕووی یەکتری ببنەوە.

هاندەرانی یانە سعوودیەکە ماوەیەکە نیگەرانی ئەوەن، بەهۆی ئەو پێکانەی تووشی گۆڵکاری پۆرتوگاڵی یانەکەیان بووە، بەشداری ئەو یارییە نەکات، بەڵام دۆن بە بڵاکردنەوەی وێنەیەک لە هەژمارەی فەرمی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، کۆتایی بە نیگەرانیەکانی یانەکەی دێنێت.

رۆناڵد لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەکەی وا پیشان دەدات بە تەواوەتی ئامادەیە و لە پێکانەکەی رزگاری بووە، هەروەها گۆڵکاری پۆرتوگاڵیەکە بە زمانی عەرەبی نوسیویەتی '' شاكرا للنعم '' واتە سوپاس بۆ بەخششەکان.

نوێترین دەرکەوتنی کریستیانۆ رۆناڵدۆ
نوێترین دەرکەوتنی کریستیانۆ رۆناڵدۆ

 

Fly Erbil Advertisment