ریال مه‌درید ده‌ست به‌رداری یاریزانێكی دیكه‌ی ده‌بێت

زینه‌دین زیدان به‌رده‌وامه له ده‌ست بهردرابوون له هه‌ندێك یاریزان و هینانی چه‌ند یاریزانێكی دیكه، دوای ده‌ستبه‌رداربوون له خیسێ رۆدریگێز ئه‌مجاره گڵۆپی سه‌وزی بۆ ئۆدیگارد هه‌ڵ كردووه و تا یانه‌كه جێبێڵێت.
ئۆدیگارد له ته‌مه‌نی15 ساڵیه‌وه له یانه‌ی سترۆمسگۆدستهوه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ریال مه‌دریده‌وه كرد.
له ئێستاشدا هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی هامبۆرگ و بایه‌رلیڤه‌ركوزن له ئه‌لمانیا و لیڤه‌رپول و وێستهام یونایتد له پرێمه‌رلیگ بۆ گواستنه‌وی ئه‌م یاریزانه له‌سه‌ر هێڵن. مه‌رجی ریال مه‌دریدیش بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له ئۆدیگارد ته‌نیا به‌شیوه‌ی خواستنه‌وه و بۆ دووساڵی داهاتوو ده‌یگه‌رێنێته‌وه، له نێویشیاندا یانه‌ی وێستهام نزیكترینیانه و به‌گوته‌ی رۆژنامه‌ی ئاس ته‌نیا پشكنینی پزیشكی ماوه و له‌سه‌ر بۆنده‌كه‌ی رێككه‌وتوون.