کەشناسی: سبەی لەم ناوچانەی هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت

K24 - هەولێر:

بە گوێرەی زانیارییەکانی کەشناسی لە 12 کاتژمێری رابردوودا زۆرترین رێژە باران لە خانەقین باریوە، هەروەها کەمترین رێژەش لە چەمچەماڵ باریوە، هەر بەپێی زانیارییەکان سبەی شەمە ئەگەری بارینی نمەباران و بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە و، لە کاتەکانی شەو و بەیانی زوودا لە هەندێک ناوچە ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە.

ئەمڕۆ هەینی (2ـی شوباتی 2024) بە گوێرەی راگەیەندراوی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان - به‌شی پێشبینی كه‌شوهه‌وا، لە 12ـی کاتژمێری رابردوودا زۆرترین رێژە باران لە خانەقین باریوە و کەمترین رێژەش لە چەمچەماڵ باریوە.

بارانى 12 کاتژمێری رابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێمی کوردستان:

پیرمام 0.1 ملم

سلێمانى 0.3 ملم

چەمچەماڵ دڵۆپ دڵۆپ باریوە

بازیان 0.4 ملم

دوکان 2.0 ملم

حاجى ئۆمەران 0.2 ملم

هەڵەبجە 0.6 ملم

کەلار 4.0 ملم

مەیدان 4.2 ملم

پێنجوێن 7.8 ملم

خانەقین 11.8 ملم

هەروەها کەشناسی پێشبینی بۆ کەشوهەوای سبەی شەمە (3ـی شوباتی 2024)یش بڵاوکردووەتە کە تێیدا هاتووە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، ئەگەری بارینی نمەباران و بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە و، لە کاتەکانی شەو و بەیانی زوودا لە هەندێک ناوچە ئەگەری دروست بوونی تەم هەیە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر:  12 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 7  پلەى سیلیزى

دهۆک: 12   پلەى سیلیزى

کەرکووک: 12 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 6  پلەى سیلیزى

 زاخۆ:  12 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 10 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران:-5 پلەى سیلیزى

سۆران: 6 پلەى سیلیزى