بارسێلۆنا براوە بوو و فەنەرباهچە و پاناسینایکۆس دۆڕان

بارسێلۆنا دووەمی ریزبەندی خولی باسکەی ئەوروپا، لە گەڕی 24 خولەکە بووە سێرڤینا زڤێزدا و یارییەکەشی لێبردەوە و پارێزگاری لە پێگەکەی کرد.
لە بەردەوامی خولی باسکەی ئەوروپا و لە گەڕی 25 خولەکە، بارسێلۆنا دوای بردنەوەکەی یاریی رابردووی، ئەمجارەیان بووە میوانی زالگریس کاوناسی سڕبی و یارییەکەشی بە ئەنجامی 85 خاڵ ەبرامبەر 76 خاڵ لە خاوەن یاریگا بردەوە.
بەم بردنەوەیە بارسێلۆنا لە پلەی دووەمی ریزبەندی، بووە خاوەنی 17 بردنەوە و لە بەرامبەردا یانە سڕبیەکە تووشی پازدەیەم دۆڕانی ئەم وەرزە بوو.
زالگریس کاوناسی لیتوانیش، دوای بردنەوەکەی یاریی رابردوو بەرامبەر ئانادولۆ ئێفیسی تورکیا، ئەمجارەیان رووبەڕووی یانەی پاناسینایکۆسی یونانی بووە و توانی یارییەکە بباتەوە.
یانەی زالگریس کاوناسی لیتوانی خاوەنی پلەی چواردەی ریزبەندی خولی باسکەی ئەوروپا، لە گەڕی 25 خولەکە میوانداری پاناسینایکۆس خاوەنی پلەی چوارەمی ریزبەندی کرد، لە کۆتاییدا توانی یارییەکە بە ئەنجامی 80 خاڵ بەرامبەر 68 خاڵ لە میوانەکەی بباتەوە و دەیەم بردنەوەی ئەم وەرزەشی تۆمار کرد.
لە کۆتاییدا یانەی فەنەرباهچەی تورکیا دوای دوو بردنەوەی لەسەر یەک، ئەمجارەیان رووبەڕووی یانەی مۆناکۆی فەرەنسی بووەوە و تووشی دۆڕان بوو.
لە بەردەوامی گەڕی 25 خولی باسکەی ئەوروپا، یانەی فەنەرباهچەی تورکی خاوەنی پلەی پێنجەمی ریزبەندی، بووە میوانی مۆناکۆی خاوەنی پلەی شەشەمی ریزبەندی، لە کۆتاییدا یانە تورکیەکە یارییەکەی بە ئەنجامی 69 خاڵ بەرامبەر 76 خاڵ دۆڕاند و تووشی دەیەم دۆڕانی ئەم وەرزە بوو، لە بەرامبەردا مۆناکۆ پازدەیەم بردنەوەی ئەم وەرزەی بەدەستهێنا.