به‌رپرسێكی عه‌سایبی ئه‌هلوهه‌ق له پارێزگای میسان كوژرا

K24 - هەولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای عه‌سایب ئه‌هلولهه‌ق له ناوه‌ڕاستی پارێزگای میسان له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك كه‌سی نه‌ناسراوه‌وه كوژرا.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه روونیشیكرده‌وه، ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 4ـی شوباتی 2024) له گه‌ڕه‌كی حه‌ی عه‌سكه‌ری له پارێزگای میسانی باشووری عێراق، چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو به سواری ماتۆرسكیل ته‌قه‌یان له ناجی كه‌عبی سه‌ركرده له عه‌سایبی ئه‌هلولهه‌ق كردووه، ده‌موده‌ست گیانی له‌ده‌ستداوه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، بكوژه‌كان بۆ شوێنی نادیار هه‌ڵاتوون و هێزیكی زۆری ئه‌منی له ناوچه‌كه بڵاوه‌یان پێكراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له رووداوه‌كه ده‌ستیپێكردووه.
ناجی كه‌عبی، ناسراو به ئه‌بو عه‌لی ئه‌لكه‌عبی، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی عه‌سایبی ئه‌هلوهه‌ق بوو له پارێزگای میسان.
له‌ماوه‌ی رابردوودا به‌هۆی ئاڵۆزییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ناڕاسته‌وخۆی ئێران و ئه‌مه‌ریكا، مووشه‌كبارانكردن و هێرشكردن و به‌ئامانجگرتنی سه‌ركرده‌كانی یه‌كتر زیادیكردووه.
لە رۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، بزووتنەوەی حەماس هێرشیکردەسەر ئیسرائیل، زیاتر لە هەزار و 400 کەس کوژران و هه‌روه‌ها 240 بارمتەش دەستبەسەرکران کە تاكو ئێستا زیاتر لە 100 بارمتەیان ئازادکراون، وێڕای كوژرانی زیاتر له 28 هه‌زار فه‌ڵه‌ستینی له كه‌رتی غه‌ززه.
دوای هه‌ڵگیرساندنی ئه‌و جه‌نگه، ناوچه‌كه به ئاڵۆزییه‌كی گه‌وره‌دا تێده‌په‌ڕێت، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی له‌نێوان ئیسرائیل + هاوپه‌یمانه‌كانی و به‌شێك له وڵاتانی ناوچه‌كه سه‌ریهه‌ڵداوه، به‌وه‌ی خه‌ریكه شه‌ڕ له ده‌رگای هه‌موو وڵاتان ده‌دات.