سکرتێری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران گەیشتە بەغدا

K24 - هەولێر
سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران گەیشتە بەغدا و لەلایەن جێگری قاسم ئەعرەجییەوە پێشوازی لێ کرا.
بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، 05-04-2024، عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران گەیشتە بەغدا.
عیسام سەعدی، جێگری ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق پێشوازی لە سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران کردووە.
ئەمە لە کاتێکدایە هێرشهكانی ئهم دواییهی ئهمهریكا له رۆژئاوای عێراق كه تێیدا 16 چهكداری حهشدی شهعبی كوژران؛ ناڕهزایهتیی شیعهكانی عێراقی بهدوای خۆیدا هێنا. لایەنە سیاسییە شیعەکانی نزیک لە ئێران داوا لە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکەن هەڵوێستی جیددی لە بەرامبەر ئەو هێرشانە هەبێت و کار بۆ دەرکردنی هێزەکانی ئەمەریکا بکات.
پێشتریش وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە دژی هێرشە مووشەکییە بالیستییەکەی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر شاری هەولێر، کە تێیدا ژمارەیەک هاووڵاتیی سڤیل شەهید و برینداربوون، سکاڵای لە دژی تاران، لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی تۆمار کردبوو.