سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری بەرگری تورکیا کۆبوونەوە
K24 - هەولێر
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری بەرگری تورکیا لەکۆبوونەوەی نێوانیاندا تاوتوێی دۆخى ئه‌منی عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕ و ئاڵۆزييه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی پێشوازیکرد لە وەزیری بەرگری تورکیا یەشار گولەر، لە کۆبوونەوەی نێوانییاندا په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هاريكاريى هاوبه‌شی نێوانيان، هەروەها دۆخى ئه‌منيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕ و ئاڵۆزييه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئه‌گه‌ر و لێكه‌وته‌كانى، تاوتوێ كران و بيروڕايان له‌باره‌يانه‌وه ئاڵوگۆڕ كرد.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى هاريكاريى هاوبه‌شى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه و پاراستنى ئاسايشى سنووره‌كان، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێويستى و هه‌وڵدانى هه‌مه‌لايه‌نه بۆ ڕێگريكردن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى ئاڵۆزييه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و لێكه‌وته‌كانى.
داكۆكيكردنه‌وه له‌سه‌ر بره‌ودان به په‌يوه‌نديى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش و دراوسێيه‌تيى باش، دوايين پێشهاته‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كانى داعش له ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.